قەتەر : ئیسرائیل ناتوانێت بە ئاسانی حەماس لەناو ببات
پەیامی کورد ... قەتەر : ئیسرائیل ناتوانێت بە ئاسانی حەماس لەناو ببات
نێوەندگیری ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل، سەرۆکوەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوە، موحەمەد بن عەبدۆڕەحمان ئەلسانی، لەگەڵ ڕۆژنامەی فرانکفۆرتەر ئەلجمەین زایتونگی ئەڵمانی قسەی کرد .
سەرۆک وەزیرانی قەتەر ڕایگەیاند کە ئامانجی ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی حەماس نزیکە لە مەحاڵ و ووتی : حەماس بە ئاسانی لەناو ناچێت.
ئەلسانی ڕوونیشیکردەوە، "ئێمە ڕێکبکەوین یان نا، حەماس بەشێکە لە کۆمەڵگەی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا".
ئەلسانی هەروەها ڕایگەیاندووە، قەتەر پەیوەندی بە حەماسەوە کردووە بۆ دەستەبەرکردنی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە