قەتەر داوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر سووریای کرد

پەیامی کورد   ...   قەتەر داوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر سووریای کرد

لە بەیاننامەیەکدا ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بەردەوامی دانووستان و لێکۆڵینەوەکانی بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند و داوای هەڵوەشاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر سووریای کرد.

بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە زاری کەناڵی جەزیرە وەرگیراوە، "مەجید ئەنساری" ڕایگەیاند: دانووستانەکان بەردەوامن و هەموو ڕێگا مومکینەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن دەکۆڵینەوە.

لەم بارەوە درێژەی بە قسەکانی دا: هەرکەسێک خشتەی کاتی دیاری بکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، ئەستێرەناسە؛ چوونکە ئێمە هێشتا لە چوارچێوەی گفتوگۆی تەکنیکی داین.

ئەنساری لە درێژەی قسەکانیدا ووتی: بارودۆخی مرۆڤ لە غەززە بەرەو خراپتر دەچێت و ئەم ڕووداوە شەرمەزارییە بۆ مرۆڤایەتی.

پێشتریش 2 بەرپرسی بزووتنەوەی حەماس بە ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕاگەیاندبوو: زۆرینەی خاڵەکانی پەیوەست بە ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە و ئەگەر ناتانیاهوو پەک نەخات، ئەوا دەکرێت پێش کۆتایی ئەمساڵ ئەم ڕێککەوتنە بکرێت.

بەڵام میدیای ئیسرائیل مامەڵە لەگەڵ پرسە سەرەکییەکان دەکات کە ڕێگریان لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان کردووە؛ لەوانەش مانەوەی سوپای ئیسرائیل لە میحوەرەکەی فیلادلفیا، پرۆسەی ئازادکردنی دیلەکان و ژمارەیان.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەیدا ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر باسی لە پرسی سووریا کرد.

لەو بارەوە وتی: دەمانەوێت هەوڵەکان چڕتر بکەینەوە بۆ خێراترکردنی پرۆسەی هەڵگرتنی سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر سوریا. ڕێوشوێنە سزاکانی ئەمریکا و ووڵاتانی ڕۆژئاوا کاریگەرییەکی جددی لەسەر دۆخی ئابووری و سیاسی سووریا هەبووە و ڕووبەڕووی تەحەددای جیددی بوونەتەوە بۆ گەشەپێدان و بووژانەوەی ئەم ووڵاتە.

ئۆپۆزسیۆنی چەکداری لە سووریا لە بەرەبەیانی ٧ی کانوونی دووەمی ١٤٠٣ یەکسانە بە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ بە ئامانجی دوورخستنەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات؛ لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوا و ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوای حەلەب دەستی بە ئۆپراسیۆنەکانی کرد و دواجار دوای یازدە ڕۆژ؛ ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی کانوونی دووەم، کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر شاری دیمەشق و ڕۆشتنی ئەسەد لەو ووڵاتە ڕاگەیاند.

هەر لەو پێوەندییەدا "محەمەد بەشیر" کە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی کانوونی یەکەم وەک سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا دەستنیشان کرا، بە فەرمی تا مانگی ئازاری داهاتوو سەرۆکایەتی حکوومەتی ئینتقالی ئەم ووڵاتەی گرتە ئەستۆ.


ئەم بابەتە 79 جار خوێندراوەتەوە