قەتەر هەڕەشەی لە یەکێتی ئەورووپا کرد

پەیامی کورد   ...   قەتەر هەڕەشەی لە یەکێتی ئەورووپا کرد

هۆشداری ڕوونی قەتەر بۆ یەکیتی ئەورووپا : "ئێمە درۆ ناکەین"، گازەکە دەبڕین
قەتەر هۆشداری داوە لە ئەگەری سەپاندنی غەرامە لە یاسای بەدواداچوونی پێویست لە یەکیتی ئەورووپا، دابین کردنی گاز بۆ کیشوەری سەوز ڕادەگرێت. سەعد شەریدە کەعبی، وەزیری وزەی قەتەر بە ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی ڕاگەیاندووە، حکوومەتی قەتەر "درۆ ناکات" سەبارەت بە هەڕەشەکانی.

سەعد شەریدە کەعبی، وەزیری وزەی قەتەر بە ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی ڕاگەیاندووە، قەتەر هۆشداری داوە لەوەی ئەگەر ووڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا بە پشت بەستن بە یاسا دەرچووەکانی ئەم دواییە سەبارەت بە "چەسپاندنی پابەندبوون بە بنەماکانی گەشەپێدانی بەردەوام" بڕیار بدەن غەرامە بەسەر ووڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپادا بسەپێنن هەناردەکردنی بۆ یەکێتی ئەورووپا ڕادەگیرێت.

لە مانگی تەممووزدا یەکێتی ئەورووپا "رێنمایی پشتڕاست کردنەوەی پابەندبوونی بەردەوامی کۆمپانیاکان"ی خستە بواری جێبەجێکردنەوە، کە بەپێی ئەو ڕێنماییە ئەگەر کۆمپانیایەک پابەند نەبێت بە یاساکانی مافی مرۆڤ یان کاریگەرییە نەرێنییەکانی ژینگەیی، یەکێتی ئەورووپا دەتوانێت ئەو کۆمپانیایە تا 5%ی ساڵانەی خۆی غەرامە بکات داهاتی جیهانی غەرامە دەکرێت.

ئەگەر بڕیارە 5%ی داهاتەکەم لەدەست بدەم بۆ دابینکردنی ئەوروپا، ئەوا واز لە دابینکردنی دەهێنم. من درۆ ناکەم.


لە چاوپێکەوتنێکدا کە ڕۆژی یەکشەممە بڵاوکرایەوە، بەڕێز کەعبی بە ئەم ڕۆژنامە بەریتانییەی ڕاگەیاندووە: ئەگەر ناچار بم بۆ دابینکردنی گاز بۆ ئەورووپا لەسەدا ٥ی داهاتم لەدەست بدەم، ئەوا واز لە دابینکردنی گاز دەهێنم. ئاماژەی بەوەشکردووە، "من درۆ ناکەم".

 دوای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین لە شوباتی ٢٠٢٢، ووڵاتانی ئەورووپا بەدوای بەدیلێکدا دەگەڕان بۆ وزەی ڕووسیا و لەو کاتەوە قەتەر بە کردەوە وەک دابینکەری سەرەکی گازی سرووشتی شل (LNG) بۆ ئەورووپا دەرکەوتووە.


ئەم بابەتە 111 جار خوێندراوەتەوە