قەرزی ١٥ ملیۆن دۆلاری ڕیاز بە پێنتاگۆن
پەیامی کورد ... قەرزی ١٥ ملیۆن دۆلاری ڕیاز بە پێنتاگۆن
ماڵپەڕی "ئینتەرسێپت"ی ئەمریکی لە بارەی قەرزی ڕیاز بە بڕی ١٥ ملیۆن دۆلار لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) بڵاویکردەوە و ڕایگەیاند کە لایەنی سەعوودی تا ئێستا خۆی لە پێدانی ئەو بڕە پارەیە بەدوور گرتووە.
ئینتەرسێپت لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە : ئەمریکا داوای ١٥ ملیۆن دۆلار لە ڕیاز دەکات بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە هێزی ئاسمانی عەرەبستان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٨، بەڵام لایەنی سەعوودی تا ئێستا پارەی نەداوە.
بەگوێرەی ئەم ماڵپەڕە، ئەم کۆمەڵکوژییە لە بەرامبەر ئۆپراسیۆنی ئاسمانی دا بووە بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ چەکدارانی سەعوودیە لە کاتی شەڕی دژی یەمەن.
ئەو سەرچاوەیە لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، سامانی بنەماڵەی شاهانەی سەعوودیە بە زیاتر لە ترلیۆنێک و 400 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، بەڵام ماوەی چەند ساڵێکە پێنتاگۆن داوای لە ڕیاز دەکات ئەو بڕە پارەیە بدات کە ئەمەش دەرئەنجامی ئەو هاوکارییانەی ئەمریکایە بۆ سەعوودیە عەرەبستان لە کاتی شەڕی یەمەن .
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا نزیکەی 300 ملیۆن دۆلاری خەرجکردووە بۆ ئەنجامدانی ئەرکی سووتەمەنی ئاسمانی بۆ پاڵپشتیکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سەعوودیە و ئیماراتی، کە زۆربەیان لە ماوەی ساڵانی 2021 و 2022دا وەریگرتووە. ماڵپەڕەکە ڕوونیکردووەتەوە کە قەرزەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کارانەی کە لە نێوان مانگی ئازاری ٢٠١٥ و تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەنجامدراون.
لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٥ هاوپەیمانی سەعوودیە و ئیماراتی شەڕێکی وێرانکەری دژی یەمەن دەستپێکرد بۆ ڕووخاندنی بزووتنەوەی ئەنسارۆڵڵا و گەڕاندنەوەی حکوومەتی ناشەرعی عەبد ڕەبو مەنسوور هادی، سەرۆکی دەست لەکارکێشاوەی یەمەن بۆ دەسەڵات. هەروەها ئەمریکا مەشقی شەڕ و پاڵپشتی لۆژیستی و هەواڵگری پێشکەش بە سوپای عەرەبستان و هێزەکانی دیکەی ئەم هاوپەیمانییە دژە یەمەنە کرد.
ڕۆژنامەی ئینتەرسێپت بە ئاماژەدان بە ئامارەکانی پێنتاگۆن لە ڕاپۆرتی تایبەتی خۆیدا ئاشکرای کردووە کە ڕەنگە سەعوودیە جارێکی دیکە خۆی لە پێدانی ئەو پارەیەی کە قەرزاری ئەمریکایە بۆ سووتەمەنی فڕۆکەی فڕۆکەوانی بەدوور بگرێت.
سەرەڕای نەدانی قەرزەکان، دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ئەمریکی ڕایگەیاند کە ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕەوانەی بۆمب بە بڕی ٧٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ سەعوودیە دەکات، بەمەش کۆتایی بەو گەمارۆیە دێت کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا سەپێندرابوو.
به پێی ئەم ڕاپۆرته ، واشینتۆن ئەم قەدەغەیه ی له ساڵی ٢٠٢٢ به هۆی نیگەرانییەکانی هێزەکانی سەعوودیه له به کارهێنانی تەقەمەنی درووستکراوی ئەمریکا بۆ کوشتنی خه ڵکی سیڤیل له یەمەن دا سەپاندووه . گەمارۆدانی چەک، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ووڵاتی تێکداوە و توانای سەربازی عەرەبستانی لە دژی بزووتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن کە بە حووسییەکان ناسراوە، ئاستەنگ بووە.
ئەم بابەتە 11322 جار خوێندراوەتەوە