قەڵەوترین مەیموونی جیهان مرد
پەیامی کورد ... قەڵەوترین مەیموونی جیهان مرد
گۆدزیلا، قەڵەوترین مەیموون لە جیهاندا، کە ئالوودەبوونێکی بەهێزی بە خواردنی شیرینی هەبوو، دواجار بەهۆی ئەو نەخۆشیانەی کە بەهۆی قەڵەوی زۆرەوە دروستبوو، گیانی لەدەستدا.
ڕۆژنامەی سان نووسیویەتی ئەم مەیموونە شەش ساڵەیە بە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی بازاڕی بانکۆک دادەنرێت.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژانە گەشتیارێکی زۆر بەلای ئەم مەیموونە قەڵەوەدا تێدەپەڕین و شیرینی یان پارچە خواردنی خێرا و سۆدەیان پێدەدا و ئەویش بەخێرایی دەیخوارد.
گۆدزیلا کە قەڵەوترین مەیموون بوو لە جیهان و کێشی ١٩ کیلۆ بوو، هەمیشە بە جلیقەیەکەوە لە بازاڕدا دادەنیشت و تەنها دەیخوارد تاکوو ئەو کاتەی کە مرد لە کێشی دوو ئەوەندەی کێشی مەیموونێکی ئاسایی بوو.
ئەم بابەتە 34580 جار خوێندراوەتەوە