كاندیدانی پارتی : خزمه‌تكاری خه‌ڵكی كوردستان ده‌بین

پەیامی کورد   ...   كاندیدانی پارتی : خزمه‌تكاری خه‌ڵكی كوردستان ده‌بین

كاندیدانی پارتی له‌ بازنه‌ی هه‌ولێر جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان له‌ خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان دەکەنەوە و داوا له‌ ده‌نگده‌رانیش ده‌كه‌ن ڕۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌نگ به‌ لیستی 190ی پارتی بده‌ن. 

هه‌ڵگۆرد شێخ نه‌جیب، كاندیدی ژماره‌ 2ی لیستی 190 ڕاگه‌یاند: له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌سروور بارزانی شۆڕشێكی ئاوه‌دانی ده‌ستپێكراوه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان، پلانی زۆر درێژخایه‌ن هه‌ن، له‌وه‌ دڵنیابن پاڵپشتی خه‌ڵك ده‌بین و ئاوه‌دانی زیاتر ده‌گه‌ێنین، له‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر متمانه‌ به‌ده‌ست بێنم ئه‌وه‌ به‌ڵێن به‌ ده‌نگده‌ران ده‌ده‌م هه‌میشه‌ پشتیوانیان بم و له‌گه‌ڵ داوا ڕه‌واكانیان ده‌بم. 

عه‌لی ئامه‌، كاندیدی ژماره‌ 47 ی لیستی پارتی له‌ بازنه‌ی هه‌ولێر ده‌ڵێت: ئێمه‌ خزمه‌تکاری میلله‌تی خۆمان ده‌بین له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ هه‌ر شوێنێك بۆشایی هه‌بێت ئاماده‌ین پڕی بكه‌ینه‌وه‌، لیستی پارتی لیستی هه‌موو چین و توێژه‌كانه‌ و داوا له‌ ده‌نگده‌ران ده‌كه‌م بچنه‌ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و لیستی 190ی پارتی هه‌ڵبژێرن. 

به‌یار ته‌قیه‌دین، كاندیدی ژماره‌ 13ی لیستی 190ی پارتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: خه‌ڵكی پێشوازی له‌ كاندیدانی پارتی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر متمانه‌ی هاووڵاتییان به‌ده‌ست بێنم له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌، له‌ چوار ساڵی داهاتوو كار له‌سه‌ر كه‌رتی ڕێگاوبان ده‌كه‌م و به‌ هه‌موو توانایه‌ك كار بۆ باشتركردنی رێگاو بانه‌كان دەکەم. 

فه‌رهه‌نگ غه‌فوور، كاندیدی ژماره‌  49ی لیستی پارتی ڕایگه‌یاند: شه‌ڕه‌فێكی گه‌وره‌یه‌ به‌نده‌ كاندیدی پارتییه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌مانه‌وێ له‌و ڕێگایه‌وه‌ خزمه‌تی هاووڵاتییان بكه‌ین، ده‌نگدان به‌ لیستی 190ی پارتی ده‌نگدانه‌ بۆ ڕێبازی بارزانی نه‌مر و سه‌رۆك بارزانی،  هه‌ر پارتیش ده‌توانێ به‌رگری له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكات، بۆیە داوا دەکەم دەنگدەر دەنگ و منمانەی خۆی بە لیستی 190 بسپێرێت. 


ئەم بابەتە 33784 جار خوێندراوەتەوە