كوژرانی زیاتر ٧٤٥ هاووڵاتی عەلەوی لە سووریا

پەیامی کورد   ...   كوژرانی زیاتر ٧٤٥ هاووڵاتی عەلەوی لە سووریا

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند هێزەکانی سەر بە دەسەڵاتداری هەتەشە لە شام، لە ڕۆژی پێنج شەممەوە بەلایەنی کەمەوە ٧٤٥ عەلەوییان کوشتووە.

لە ڕاگەێندراوەکەی ڕۆژی شەممە سۆهردا، هاتووە "لە ڕۆژی پێنج شەممەوە ٧٤٥ عەلەوی لە هەرێمە کەنارئاوەکانی سووریا و هەرێمی چیای لازیقیە لە لایەن هێزەکانی هەتەشە و گرووپەکانی گرێدراوی کوژراون".

هەروەها ئاماژەی بەوەدا لە هێزە چەکدارەکانی شام و هێزە چەکدارەکانی عەلەوییەکان بە گشتی ٢٧٣ کەس کوژراون و بەمشێوەیە ئامارەکە بوو بە هەزار و ١٨ کەس.


 


ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە