كوژرانی ١٢ ئەندامی جەیشۆلعەدل لە ئاكامی هێرشی هاوبەشی ئێران و پاكستان
پەیامی کورد ... كوژرانی ١٢ ئەندامی جەیشۆلعەدل لە ئاكامی هێرشی هاوبەشی ئێران و پاكستان
ڕێکخراوی جەیشۆلعەدل ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خەزەڵوەر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە بەهۆی هێرشی هاوکاتی ئەرتەشی پاکستان و کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هێزەکانیان، ١٢ ئەندامی ئەم ڕێکخراوە کوژراون.
لەم بەیاننامەدا هاتووە "لە هێرشێکی قورسی ئاسمانی ئەرتەشی پاکستان و هێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی سەراوان، ١٢ کەس کوژراون کە دوو کەسیان لە بەرپرسان و فەرماندەکانی جەیشۆلعەدل بوونە و ٤ کەسی دیکەش بریندارن".
بەپێی ئەم بەیاننامەیە هێرشەکە کاتژمێر ٨ی شەوی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەر ئەنجام دراوە.
جەیشۆلعەدل لە بەیاننامەکەیدا جەختی کردووەتەوە کە خۆڕاگری ئەم ڕێکخراوە لەهەمبەر ئێران دا بەردەوام دەبێت.
سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشە لەلایەن قەرارگای قودسی سوپای پاسدارانەوە بەهۆی هێرشی ڕۆژانی ڕابردووی جەیشۆلعەدل بۆ سەر هێزە ئینتیزامییەکان، لە بەلووچستان ئەنجام درا.
ئەم بابەتە 30 جار خوێندراوەتەوە