كوژرانی ژمارەیەک فەرماندەی گرووپی تیرۆریستییەکانی حەماس لە لایەن ئیسڕائیلەوە

پەیامی کورد   ...   كوژرانی ژمارەیەک فەرماندەی گرووپی تیرۆریستییەکانی حەماس لە لایەن ئیسڕائیلەوە

ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل و ووتەبێژی شاباك بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند کە ئەو دوو دەزگایە لە كوشتنی فەرماندەی کەتیبەی سەبرا سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی حەماس و ژمارەیەک لە جێگرەکانی سەركەوتوو بوون.

هەفتەی ڕابردوو هێزی ئاسمانی ئیسڕائیل ئۆپراسیۆنێکی ئامانجداریان لە دژی تیرۆریست ئوسامە ئەبوو نامووس، فەرماندەی کەتیبەی "سەبرا" لە لیوای شاری غەززە ئەنجامدا و كوشتیان.

لە درێژەی ئەم ئۆپراسیۆنەدا، جێگری فەرماندەی کەتیبەی "سەبرا"، "محەممەد تورك" کە پێشتر وەک فەرماندەی گرووپی نوخبە بوو، كوژراوە.

هەروەها حەمزە دێری و مەحموود شەهین، فەرماندەکانی دیکەی کەتیبەی سەبرا كوژراون.حەمزە دێری بەرپرسیار بوو لە گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی بۆ تیرۆریستانی حەماس و لەگەڵ شەهین هێرشی تیرۆریستییان لە دژی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل ڕێکخست.

سوپای ئیسرائیل و شاباك جەختیان لەوە کردەوە کە بەردەوام دەبن لە ئۆپراسیۆنە چارەنووسساز و بەهێزەکانیان دژی تیرۆریستانی حەماس.


ئەم بابەتە 60 جار خوێندراوەتەوە