كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق فۆڕمی ئەلیكترۆنی دامەزراندن بۆ سەر سندووقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەکاتەوە
پەیامی کورد ... كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق فۆڕمی ئەلیكترۆنی دامەزراندن بۆ سەر سندووقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەکاتەوە
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق فۆڕمی ئەلیكترۆنی دامەزراندن بۆ سەر سندووقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ فەرمانبەران و دەرچووانی زانكۆ دەكاتەوە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان كردنەوەی دەرگای پێشكەشكردنی داواکاری بۆ کارکردن وەک ستافی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو کەسانە دەكاتەوە، كە پێشتر دەرفەتی پێشكەشكردنی داواکارییان نەبووە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، پڕكردنەوەی فۆڕمەكە پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك دەگرێتەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتەکانی دەوڵەت، جگە لە هێزەکانی ئاسایش و هێزە سەربازییەکان و هەروەها خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگا و دەرچووان، بە مەرجێک ئەوانەی خوێندنیان تەواوکردووە بڕوانەمەکەیان لە (ئامادەیی) کەمترنەبێت دەتوانن فۆڕمەكە پڕبكەنەوە.
هەروەها ڕاشیگەیاندووە، ماوەی پێشكەشكردن لە 4/7/2024 دەست پێدەکات و تاكو 23/7/2024 بەردەوام دەبێت و داواكارییەكان
داواكارییەكان لە ڕێگەی ئەم لینکەوە ( https://pcemp.ihec.iq ) دەبێت.
ئەم بابەتە 19617 جار خوێندراوەتەوە