كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان به‌شداری چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ریتانیا ده‌كات

پەیامی کورد   ...   كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان به‌شداری چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ریتانیا ده‌كات

شاندێكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی به‌شداری له‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌ریتانیا ده‌كات.

كاروان جه‌لال، به‌ڕێوبه‌ری گشتی داتا و زانیاری له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی، ڕایگەیاند : سبه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردن و ڕاپرسی كوردستان، قبووڵ كراوه‌ وه‌ك چاودێر به‌شداری له‌ پرۆسه‌كه‌ بكات. 

ووتیشی: تیمی كۆمیسیۆنی كوردستان 2 به‌ڕێوبه‌ری گشتین بەڕێکەوتوون، به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی به‌ریتانیاوه‌ باجیان بۆ كراوه‌ كه‌ چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌و ووڵاته‌


ئەم بابەتە 24922 جار خوێندراوەتەوە