كۆڵبەرێك بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی سوپای پاسداران گیانی لە دەستدا

پەیامی کورد   ...   كۆڵبەرێك بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی سوپای پاسداران گیانی لە دەستدا

شەهنام زاهیری نژاد، كۆڵبەرێکی گەنجی خەڵكی سەرپێڵی زەهاو بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان گیانی لە دەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتێک ، كاتژمێرە سەرەتاییەكانی ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، شەهنام زاهیری نژاد، كۆڵبەری تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵكی گوندی "ملەڕۆڵان"ی سەر بە شاری سەرپێڵی زەهاو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی سوپای پاسداران لە سنووری قەسری شیرین گیانی لە دەست دا.

بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، شەهنام زاهیری نژاد خێزاندار و باوكی سێ منداڵ بووە. ناوبراو لە پەیڕەوانی ئایینی یارسانە.


ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە