كەشناسی هەرێمی کوردستان : پلەكانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە
پەیامی کورد ... كەشناسی هەرێمی کوردستان : پلەكانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە
كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەش وهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند ، پلەكانی گەرما هاوشێوەی رۆژانی پێشوو بەبەرزی دەمێننەوە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا ووتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبوونی هەندێ پەڵەهەوری جیاجیاو پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەر بەپێی ڕاگەێندراوەكە، سبەی یەكشەممە، دیسان ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبوونی هەندێ پەڵەهەوری جیاجیاو پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردووە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 45، سلێمانی: 42، دھۆک: 43، کەرکوک: 46، ھەڵەبجە: 43، زاخۆ: 44، سۆران: 41، حاجی ئۆمەران: 31، گەرمیان: 47 پلە.
ئەم بابەتە 29880 جار خوێندراوەتەوە