لاڤرۆڤ : لە ئەگەری هێرشی ئۆکراین، هەڕەشەکەی پووتین جێبەجێ دەکەین
پەیامی کورد ... لاڤرۆڤ : لە ئەگەری هێرشی ئۆکراین، هەڕەشەکەی پووتین جێبەجێ دەکەین
لاڤرۆڤ جەختی لەوە کردەوە کە مۆسکۆ ووڵامی دەداتەوە ئەگەر ووڵاتانی ڕۆژئاوا ڕێگە بدەن ئۆکراین بە مووشەکی دوور مەودا کە لە لایەن ڕۆژئاواوە دابین دەکرێت هێرش بکاتە قووڵایی خاکی ڕووسیا.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هۆشداریدا لەوەی هەڕەشەی ڤلادێمیر پووتین جێبەجێ دەکرێت ئەگەر ئۆکراین چەکی دوو مەودا لە دژی مۆسکۆ بەکاربهێنێت.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی "پەرڤی"ی ڕووسیا ڕایگەیاند کە مۆسکۆ چاودێری ووردی ئەم بابەتەی ڕاگرتووە. بەڵام ئاماژەی بە دیدارەکەی پووتین لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی باڵا لە مانگی حوزەیراندا کرد کە لەو ماوەیەدا بە تووندی ووڵامی مۆسکۆی بۆ سیناریۆی بەکارهێنانی چەکی دوور مەودای ئۆکراین لە دژی ووڵاتەکەی خستەڕوو.
دیپلۆماتکاری باڵای ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە کە هەر ڕێککەوتنێکی ڕۆژئاوایی بۆ دابینکردنی ئەم مووشەکانە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەبێتە هۆی دەستپێکردنی ڕێوشوێنە بەرپەرچدانەوەکانی پووتین کە پێشتر باسیان کرد.
لە دیدارێکدا لەگەڵ پەیامنێران و کارگێڕانی باڵای ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی لە سان پتێرسبۆرگ لە ٥ی حوزەیران، پووتین هۆشداریدا لەوەی ئەگەر ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بە قبووڵکراو بزانن کە چەکی دوور مەودا بۆ ئۆکراین دابین بکەن، ئەوا ڕەنگە مۆسکۆ وەک بەشێک چەکی هاوشێوە بۆ ناوچەکانی دیکەی جیهان بنێرێت لە ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی پێشکەشکردن.
ناوبراو بە تایبەتی ئاماژەی بەوەدا کە ئەم چەکانە ئاراستەی ئامانجە هەستیارەکان دەکرێن لەو ووڵاتانەی کە بەرپرسیارن لە پڕچەککردنی ئۆکراین بەو جۆرە توانایانە.
لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئۆکراین لە شوباتی ٢٠٢٢، ووڵاتانی ڕۆژئاوا هاوکاری سەربازی بەرچاویان پێشکەش بە ئۆکراین کردووە کە کۆی گشتی زیاتر لە ١١٠ ملیار یۆرۆ بووە.
ئەمریکا پێشەنگایەتی دەکات و نزیکەی 51.6 ملیار یۆرۆی بە تایبەتی بۆ هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکراین تەرخانکردووە، کە ئامێرەکانی وەک تانک و تۆپخانە و سیستەمی بەرگری ئاسمانی و مووشەک لەخۆدەگرێت.
ئەم بابەتە 27263 جار خوێندراوەتەوە