له دهۆك كار له‌سه‌ر چه‌ند شوێنه‌وارێك ده‌كرێت
پەیامی کورد ... له دهۆك كار له‌سه‌ر چه‌ند شوێنه‌وارێك ده‌كرێت
له سنووری پارێزگای دهۆك كار له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی شوێنه‌وار ده‌كرێت، به‌ڕێوبه‌ری شوێنه‌واری دهۆكیش ده‌ڵێ : چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی شوێنه‌واری كاری تێدا ده‌كرێت.
د.بێكه‌س بریفكانی، به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری دهۆك ڕایگه‌یاند : ئێستا كار له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی شوینه‌واری ده‌كه‌ین، له‌وانه‌ش شوێنه‌واری گردی گومل له قه‌زای شێخان كه شوێنه‌وارێكی زۆر گرینگه و به هاوكاری زانكۆی ئودینه‌ی ئیتالی كاری تێدا ده‌كه‌ین.
به‌ڕێوبه‌ری شوێنه‌واری دهۆك ووتیشی : له ده‌ڤه‌ری خنس له شێخان كار له‌سه‌ر شوێنه‌وارێكی دیكه و پاركێكی شوێنه‌واری ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی شوێنه‌واره‌كه.
د.بێكه‌س بریفكانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: له ناحیه‌ی ئه‌تروشیش ده‌ستمان به ڕووپێوی كردووه بۆ تۆماركردنی شوێنه‌واره‌كانی سنووری ده‌ڤه‌رەکە، به‌رده‌وامیش كار له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كانی دیكه‌ی پارێزگای دهۆك ده‌كەین.
ئەم بابەتە 94438 جار خوێندراوەتەوە