له دهۆک هه‌شت پۆند درووست دەکرێن
پەیامی کورد ... له دهۆک هه‌شت پۆند درووست دەکرێن
له دهۆك هه‌شت پۆند لە جێبه‌جێ كردن دان و به‌ڕێوبه‌ری ئاودێری پارێزگای دهۆكیش ده‌ڵێ، ئه‌مساڵ چوار له‌و پۆندانه ته‌واو ده‌بن.
ئه‌ندازیار هێژا عه‌بدۆلواحید، به‌ڕێوبه‌ری ئاودێری دهۆك ڕایگه‌یاند: دوای گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی بە گرینگی‌دان به كه‌رتی ئاو کردووە، یه‌كێك له‌و ڕێگایانه‌ی بۆ مه‌ترسی ووشكه‌ساڵی و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا به‌كار دێت درووستكردنی پۆنده، كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆند درووست كردن.
به‌ڕێوبه‌ری ئاودێری دهۆك ده‌شڵێت: ئێستا له سنووری پارێزگای دهۆك هه‌شت پۆند له ژێر جێبه‌جێ كردن دان، به ته‌واوبوونیان زیاتر له دوو ملیۆن مه‌تر چوارگوشه ئاو كۆده‌كه‌نه‌وه و كاریگه‌ری ئەرێنییان له‌سه‌ر ئاوی ژێر زه‌وی دەبێت.
ئه‌ندازیار هێژا عه‌بدولواحید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: درووستكردنی پۆنده چه‌ندین سوودی هه‌یه، ئه‌و پۆندانه‌ی ئێستا له قۆناغی جێبه‌جێ كردن دان و قۆناغی باشیان بڕیوه، ئه‌مساڵ چواریان ته‌واو ده‌بن، ئه‌وانی دیش له‌واده‌ی یاسایی خۆیان ته‌واو ده‌بن.
ئەم بابەتە 59862 جار خوێندراوەتەوە