له زاخۆ مووڵه‌ت به ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌درێت
پەیامی کورد ... له زاخۆ مووڵه‌ت به ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌درێت
لە زاخۆ حه‌وت پڕۆژه مووڵەتیان وه‌رگرتووه و له ڕۆژانی داهاتوو مووڵه‌ت به چوار پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی دیش ده‌درێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی ئیداره‌كه‌ش ده‌ڵێ "ئه‌مساڵ زیاتر وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی گه‌شتوگوزار كراوه".
جگه‌رخوین تاهر، به‌ڕێوبه‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی زاخۆ ڕایگه‌یاند "ئه‌مساڵ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ مۆڵه‌ت به حه‌وت پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان دراوە کە بە به‌سه‌رمایه‌ی 27 ملیۆن دۆلار جیبه‌جێ ده‌كرێن، له چه‌ند ڕۆژی داهاتووش مووڵه‌ت به چوار پڕۆژه‌ی نوێ به سه‌رمایه‌ی حه‌وت ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار دەدرێت، واته پڕۆژه‌كانی ئه‌مساڵ مووڵه‌تیان پێده‌درێت ده‌بنه 11 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 35 ملیۆن 300 هه‌زار دۆلار".
به‌ڕێوبه‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی زاخۆ ده‌شڵێت "ئه‌و پڕۆژانه‌ی ئه‌مساڵ مۆله‌تیان پێدراوه شه‌ش پڕۆژەی گه‌شتیاری و دووی بازرگانی و دووی وه‌رزشین، یه‌كێكیش بازرگانییه.
جگه‌رخوین تاهر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ئه‌مساڵ زیاتر گرینگی به كه‌رتی گه‌شتوگوزار دراوه له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، چوونكه ده‌مانه‌وێ ژێرخانی گه‌شتوگوزار له ئیداره‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ین و هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌ك بۆ گەشتیار ده‌سته‌به‌ربکەین، چوونكه دوای بەئیداره‌بوونی زاخۆ ژماره‌ی گه‌شتیار زۆر زیادی كردووه و پێویستی به گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتیارییه.
ئەم بابەتە 84 جار خوێندراوەتەوە