له زانکۆی کوردستان په‌رده له سه‌ر خه‌ڵاتی "قه‌ڵه‌می هه‌ژار" لادرا
پەیامی کورد ... له زانکۆی کوردستان په‌رده له سه‌ر خه‌ڵاتی "قه‌ڵه‌می هه‌ژار" لادرا
له زانکۆی کوردستان له شاری سنه، ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان له سه‌ر خه‌ڵاتی "قه‌ڵه‌می هه‌ژار" به‌ڕێوه چوو.
ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌ز، توێژینگه‌ی کوردستان ناسی زانکۆی کوردستان لە سنە بۆ یه‌که‌م جار به به‌شداری ده‌یان که‌سایه‌تیی ئاکادێمیک، ئه‌ده‌بی و نووسه‌ر له سه‌رجه‌م شاره‌کانی کوردستانه‌وه، په‌رده‌یان له سه‌ر خه‌ڵاتی "قه‌ڵه‌می هه‌ژار" لادا.
خه‌ڵاتی "قه‌ڵه‌می هه‌ژار" خه‌ڵاتێکی ساڵانه‌یه و به باشترین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی ساڵ ده‌به‌خشرێت.
عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە ''ھەژار'' نووسەر، ھەڵبەستڤان و وەرگێڕێکی به توانای کورد بوو. خاوەنی ژمارەیەکی زۆر بەرھەمی ئەدەبی پڕ پیتە، ھەژار برای گەورەی دوکتورسادق شەرەفکەندی، سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.
ئەم بابەتە 141 جار خوێندراوەتەوە