له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 200 هه‌زار كرێكار ده‌سته‌به‌ر كراون
پەیامی کورد ... له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 200 هه‌زار كرێكار ده‌سته‌به‌ر كراون
به‌ڕێوبه‌ری گشتی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێ "تا ئێستا نزیكه‌ی 200 هه‌زار كرێكار ده‌سته‌به‌ر كراون، ڕه‌وشی كرێكاران زۆر باشترە به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو."
مه‌ریوان به‌گۆك، به‌ڕێوبه‌ری گشتی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕایگه‌یاند "ڕه‌وشی كرێكاران به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو باشتره و به‌ره‌و باشتریش ده‌چێت، چوونكه ئێمه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی لیژنه‌كانمان سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن كه پێویستن، هێڵی هوشیاری كرێكاریش هه‌یه، ته‌نیا له ساڵی ڕابردوو 236 سكاڵامان له ڕێگه‌ی ئه‌و هێڵه‌وه پێگه‌یشتووه و توانیومانه به‌دواداچوونیان بۆ بكه‌ین، به‌شێكی لای ئێمه چاره‌سه‌ر كراون، به‌شێكی دیكه‌ی كێشه‌كان ڕەوانه‌ی دادگا كراون بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ریان."
به‌ڕێوبه‌ری گشتی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌شڵێت "له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، لە کەرتی تایبەت، تا ئێستا، 193 هه‌زار كرێكار ده‌سته‌به‌ر كراون، به‌پێی بڕیاری ژماره 172ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کە دەباره‌ی كرێكاران ده‌ریكردووه، پێویسته له هه‌موو پڕۆژه‌كان ڕێژه‌ی 75%ی كرێكاری ناوخۆ کار بکەن، ته‌نیا 25%ی كرێكاری بیانی بن."
مه‌ریوان به‌گۆك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "مەبەست لە بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ دیاركردنی ڕێژه‌ی كرێكاری ناوخۆ له پڕۆژه‌كان ڕه‌خساندنی هه‌لی كاره بۆ كرێكاری ناوخۆ، ئه‌گه‌ر له شوێنێك به‌هۆی نه‌بوونی كاری ده‌ستی ناوخۆ پڕ نه‌كرێته‌وه ئه‌وه پڕۆژه‌كه ئاگادار ده‌كرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردن و خۆ گونجاندنی به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت."
ڕوونی كرده‌وه "نزیكه‌ی هه‌زار كرێكار سوودمه‌ندن له وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینی، هه‌ر ئه‌مڕۆ له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌بۆنه‌ی 1ی ئایار جه‌ژنی كرێكاران، چه‌كی پاداشتی كۆتایی خانه‌نشینی به‌سه‌ر 820 كرێكاردا دابه‌ش كردووە، ساڵی ڕابردوو نزیكه‌ی ملیارێك پاداشتی كۆتایی خزمه‌ت به كرێكاران دراوە، ئه‌وانەی پانزده ساڵ خزمه‌تیان هەبووە، ئه‌گه‌ر له ڕەگه‌زی نێربن له مه‌ته‌نی 60 ساڵی ده‌توانن خانه‌نشین ببن، ئه‌گه‌ر مێشبن ده‌توانن له ته‌مه‌نی 55 ساڵی خانه‌نشین ببن."
ئەم بابەتە 55 جار خوێندراوەتەوە