لوبنان : داوای جێبەجێکردنی تەواو و خێرای بڕیارنامەی ١٧٠١ی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەین
پەیامی کورد ... لوبنان : داوای جێبەجێکردنی تەواو و خێرای بڕیارنامەی ١٧٠١ی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەین
نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی کاتی لوبنان ڕایگەیاند : داوای ئاگربەستی خێرا و ڕێوشوێنی دیپلۆماسی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخی سنوورەکان دەکەین.
پابەندبوونمان بە زیادکردنی ژمارەی سەربازانی ناو سوپا بەپێی بڕیاری ١٧٠١ بەڵگەی پابەندبوونمانە بەم بڕیارنامەیە.
بڕیارنامەی ژمارە ١٧٠١ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەم شێوەی ئێستای، بەردی بناغەی سەقامگیری و ئاسایشی باشووری لوبنانە.
جێبەجێکردنی تەواو و خێرای ئەم بڕیارنامەیە لەلایەن لوبنان و ئیسرائیلەوە سەروەری لوبنان دەپارێزێت.
ئەم بابەتە 5202 جار خوێندراوەتەوە