لۆكاشینكۆ بۆ جاری حه‌وته‌م له‌سه‌ریه‌ك وه‌ك سه‌رۆكی بیلاڕووسیا هه‌ڵبژێردرایه‌وه
پەیامی کورد ... لۆكاشینكۆ بۆ جاری حه‌وته‌م له‌سه‌ریه‌ك وه‌ك سه‌رۆكی بیلاڕووسیا هه‌ڵبژێردرایه‌وه
ڕاپرسییه‌كی فه‌رمی یه‌كشه‌ممه ده‌ریخست، ئه‌لێكسانده‌ر لۆكاشینكۆ سه‌رۆكی بیلاڕووسیا بۆ خولی حه‌وته‌م دوای به‌ده‌ستهێنانی 87.6%ی ده‌نگه‌كان، به‌سه‌رۆكی ووڵاته‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه.
ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ له ماوه‌ی شه‌شه‌مین خولی سه‌رۆكایه‌تی بیلاڕووسیا دایه كه له ساڵی 1994ه‌وه به مشتێكی ئاسنین حوكمڕانی ده‌كات، دوای خۆپیشاندانی بێ وێنه له ساڵی 2020 له دژی ئه‌و، هه‌ر ده‌نگێكی ناكۆك درووست بووبێت، سه‌ركوتكراوه.
لۆكاشینكۆ له‌كاتی ده‌نگدانیدا له مینسكی پایته‌خت ڕایگه‌یاند، ووڵاته‌كه‌ی پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات نییه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی بیلاڕووسیا كه یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ڵبژاردنه‌كان له پێناو خه‌ڵكی بیلاڕووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چن، هیچیش له‌دۆخه‌كه ناگۆڕێـ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌ورووپا دان به‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا بنێت یان نا.
له میانەی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه ماوه‌ی دوو كاتژمێری خایاند له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، سه‌رۆكی بیلاڕووسیا به درێژی باسی له دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ترسه‌كانی بیلاڕووسیا له ئه‌گه‌ری لكاندنی له‌لایه‌ن ڕووسیا و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ واشینتۆن كرد.
سه‌رۆكی بیلاڕووسیا هه‌وڵیدا ئه‌و ترسانه كه‌م بكاته‌وه كه ڕوسیا بتوانێت ووڵاته‌كه‌ی به ته‌واوی بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه و ووتی، "له‌گه‌ڵ ڤلادێمیر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا قسه ده‌كات سه‌باره‌ت به چۆن ده‌ژین، چۆن پێكه‌وه كارده‌كه‌ین، به‌ڵام هیچ شتێكی له‌م شێوه‌یه نییه كه ببێته هۆی یه‌كخستنی ئێمه بۆ یه‌ك ده‌وڵه‌ت".
شه‌ڕی ڕووسیا له ئۆكراین په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان لۆكاشینكۆ و پووتین ی به‌هێزتركرد، هه‌روه‌ها لۆكاشینكۆ ناوچه‌كانی ووڵاته‌كه‌ی بۆ ئاسانكاری له‌شكركێشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراین له ساڵی 2022دا ئاماده كرد و ساڵی دواتر ڕازی بوو كه ڕێگه به مۆسكۆ بدات چه‌كی ئه‌تۆمی تاكتیكی له بیلاڕووسیا جێگیر بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش گۆشه‌گیری لۆكاشینكۆ ته‌مه‌ن 70 ساڵی زیاتر كرد، كه پێشتر له‌لایه‌ن ڕۆژئاواوه دورخرابوه‌وه و ته‌نانه‌ت پێش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه‌ش سزای به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.
له كاتێكدا ده‌نگده‌ران ده‌نگه‌كانیان ده‌دا، كایا كاڵاس، ڕێكخه‌ری باڵای كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا، له پۆستێكدا له پلاتفۆرمی ئێكس، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كرد كه به "هه‌ڵبژاردنی ساخته"ی ده‌زانی و به "سووكایه‌تییه‌كی ئاشكرا به دیموكراسی" وه‌سفیكرد.
له دوایین هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2020دا كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان 80.1%ی ده‌نگه‌كانی به‌خشی به لۆكاشینكۆ و ڕێژه‌ی به‌شداریكردن 84.4%ی ده‌نگده‌رانی گشتی ئه‌و ووڵاته بوو.
له لایه‌كی تره‌وه؛ كایا كاڵاس، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه یه‌كیتی ئه‌ورووپا "به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌پاندنی ڕێوشوێنی سنوورداركردن و ئامانجدار به‌سه‌ر ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌لێكسانده‌ر لۆكاشینكۆ دوای ئه‌و "گاڵته‌جاری"یه‌ی كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له بێلاڕووسیا ئه‌نجامدا.
له به‌رامبه‌ردا، ئانالینا بایربۆك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ده‌نگده‌رانی بێلاڕووسیا "هیچ بژارده‌یه‌ك"یان نییه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیدا كه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌لێكسانده‌ر لۆكاشینكۆ سه‌ربكه‌وێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "خه‌ڵكی بیلاڕووسیا هیچ بژارده‌یه‌كیان نه‌بوو، له‌بری هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه و ژیانێكی بێ ترس و سووكایه‌تیكردن، ڕۆژانه به‌ر سته‌م و نادادپه‌روه‌ری و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ون".
به‌م هه‌ڵبژاردنانه لۆكاشینكۆی ته‌مه‌ن 70 ساڵ به‌نیازه لانیكه‌م بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له سه‌ركردایه‌تی ووڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت كه هاوسنوره له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌ورووپا و ئۆكراین و ڕووسیا.
لۆكاشینكۆ توانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ڕێگه‌ی ده‌ستگیركردن و تووندوتیژی و سزای درێژخایه‌نی زیندانیكردن كه نه‌یاران و ڕۆژنامه‌نوسان و كارمه‌ندانی ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كان و خۆپیشانده‌ران بكاته ئامانج، ده‌سه‌ڵاتی خۆی بچه‌سپێنێت.
به‌پێی ئاماری گرووپی مافپه‌روه‌ری ڤیاسنا، له ئێستادا هه‌زار و 245 زیندانی سیاسی له بیلاڕووسیا هه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌یان هه‌زار كه‌س له ساڵانی 2020 و 2021دا ووڵاته‌كه‌یان جێهێشتوه و زۆربه‌یان به هۆی سه‌ركوتكردنه‌وه به‌ره‌و پۆڵەندا و لیتوانیا هه‌ڵاتون.
ئەم بابەتە 86 جار خوێندراوەتەوە