لێدوانی کۆربی سەبارەت بە بەردەوامی شەڕ لە ئۆکراین
پەیامی کورد ... لێدوانی کۆربی سەبارەت بە بەردەوامی شەڕ لە ئۆکراین
ڕێکخەری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ووڵاته‌كه‌ی بیر له ره‌وانه‌كردنی سیستەمی به‌رگری ئاسمانی په‌ره‌پێدراو بۆ ئۆكراین ده‌كاته‌وه و ده‌شڵێت، "له‌و بڕوایه‌داین ئه‌م جه‌نگه كۆتایی ئه‌مساڵ ناوه‌ستێندرێت".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی CNN، جۆن كۆربی، ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا رایگەیاندووه، هه‌رچ رێكه‌وتنێكی ئاشتی له‌پێناو كۆتاییهێنان به جه‌نگی ئۆكراین پێویسته ئۆكراینی یه‌كان بڕیاری له‌باره‌وه بده‌ن.
ووتیشی، "ده‌بێت گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆكان و كۆتاییهێنان به‌م جه‌نگه‌ی ئێستای ئۆكراین ده‌بێت سه‌رۆك زلێنسكی بڕیاری له باره‌وه بدات و ئه‌وه بڕیارێك نییه ئه‌مریكا له‌سه‌ری بدوێت".
ڕێکخەری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "له‌و بڕوایه‌داین ئه‌م جه‌نگه كۆتایی ئه‌مساڵ ناوه‌ستێندرێت و هێزه‌كانی هه‌ردوو ووڵات به‌شێوه‌یه‌كی چڕ پێكدادانه‌كانیان له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی ناوچه‌كانی دۆنباس ده‌ستپێكردوه و رووسیاش له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له به‌رگریكردن دایه".
له‌سه‌ر پێشگه‌شكردنی به‌رگری ئاسمانیش جۆن كۆربی رایگه‌یاند، "به‌رده‌وامین له پێشكه‌شكردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی به ئۆكراین و له ئێستاشدا كار له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی سیستەمی به‌رگری ئاسمانی پێشكه‌وتوو بۆ ئه‌و ووڵاته ده‌كه‌ین".
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە