لێدوانێکی گرینگی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کەنالی " NBC "
پەیامی کورد ... لێدوانێکی گرینگی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کەنالی " NBC "
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەناڵی ئێن بی سی نیووز کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، قسەی کرد و لێدوانی گرینگی دا. بارزانی لە بەرنامەی کەناڵی ئێن بی سی نیووزدا ڕایگەیاندووە، کوردستان زیاتر پێویستی بە ئەمریکا و هاوبەشەکانی هەیە. بارزانی ووتی؛
دەشڵێت: "پێمان وایە بەهۆی ئەو سەختییانەی دەیبینین، پێویستمان بە پشتیوانی سەربازی و ئابووری و سیاسی زیاترە". گرینگ نییە کێ لە پشت پەردەی چالاکییە تیرۆریستییەکانەوەیە. ئێمە دژی تیرۆر دەجەنگین. ئەو سەختییانەی دەیبینین جیاوازن لە هەڕەشەکانی داعش، پێویستمان بە پشتیوانی سەربازی و ئابووری و سیاسی زیاترە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پشتیوانی زیاتریان لە ئەمریکا دەوێت و بەردەوامیش دەڵێت:
"هاوبەشە ئەمریکییەکانمان پێمان دەڵێن کوردستانێکی بەهێزمان دەوێت". بۆ ئەوەش پێویستە لە ڕوانگەی سەربازی و ئابووری و سیاسییەوە بەهێز بین. بەم شێوەیە دەتوانین خۆمان لە هەڕەشەکان بپارێزین”.
مەسروور بارزانی هێرشی مووشەکی سوپای ئێرانی بۆ سەر هەولێر وەبیرهێنایەوە و ووتی؛
"پێویستمان بە یارمەتی زیاترە لە ئەمریکاوە نەک هێزی زیاتر." نەخێر، پێویستمان بە پشتیوانی سەربازی زیاترە بۆ پێشمەرگەکەمان نەک تەنها بۆ پاراستنی ئێمە و گەلەکەمان، بەڵکوو بۆ ئەوەی بگاتە ئەو ئاستەی کە بتوانێت هەموو لایەک بپارێزێت”.
ئەم بابەتە 12012 جار خوێندراوەتەوە