لێدوانێک لە ووتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ەوە

پەیامی کورد   ...   لێدوانێک لە ووتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ەوە

دڵشاد شھاب ووتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ڕایگەیاند : یەکشەممە ٢٠٢٤/١١/٢٤، کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان بە نووسراوی فەرمی، سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانی لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئاگادارکردەوە. 

سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان، ووتەبێژی سەرۆکایەتی ڕوونیکردەوە کە بەپێی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، لە داھاتوویەکی نزیکدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەردەکات.


ئەم بابەتە 118 جار خوێندراوەتەوە