لێدوانەکانی سەرۆکی تەحریر شام : ئێمە لە شار و گوندەکانمانین
پەیامی کورد ... لێدوانەکانی سەرۆکی تەحریر شام : ئێمە لە شار و گوندەکانمانین
ئەحمەد شەرع، ڕابەری گرووپی دەسەڵاتدار لە سووریا لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی ئەلعەرەبیە، هەڵوێستی سەبارەت بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا گرتەبەر و هیوای خواست کە ئەو ووڵاتە چاو بە ڕێبازەکانی خۆیدا بخشێنێتەوە. ڕوونیشی کردەوە : ئێمە نەچووینە تاران و باشووری لوبنان، بەڵكوو لە شار و گوندەکانی خۆمانین.
ناوبراو هەروەها باسی لە بارودۆخی سیاسی سووریا کرد و ڕایگەیاند کە ڕەنگە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەم ووڵاتە بۆ ماوەی چوار ساڵ دوابکەوێت.
ئەم بابەتە 96 جار خوێندراوەتەوە