لەدوایین راپرسی دەنگدەرانی ئەمریکادا کامالا هاریس پێش دۆناڵد ترامپ کەوتووە
پەیامی کورد ... لەدوایین راپرسی دەنگدەرانی ئەمریکادا کامالا هاریس پێش دۆناڵد ترامپ کەوتووە
راپرسییەکە لەلایەن ئاژانسی رۆیتەرز و دامەزراوەی ئیپسۆسی ئەمریکى ئەنجام دراوە و تیایدا دەرکەوتووە، کامالا هاریس 44%ـی دەنگی بەشداربووانی راپرسییەکەی بەدەستهێناوە، لەبەرامبەردا دۆناڵد ترامپ بەربژێری کۆمارییەکان 42%ـی دەنگی بەشداربووانی مسۆگەر کردووە.
پێشتر لە راپرسییەکانی ئەم دوو دامەزراوەیەدا، دۆناڵد ترامپ لە پێش جۆ بایدن ەوە بووە، بەڵام کشانەوەی بایدن و پشتیوانیکردنی سەرکردەی دیموکراتەکان هاوکێشەکەی گۆڕیوە.
لەیەکەم بانگەشەی دوای کشانەوەی بایدن، کامالا هاریس رایگەیاند، لەو ماوە کەمەی دوای کشانەوەی بایدن ریکۆردی کۆکردنەوەی زۆرترین هاوکاریی داراییان شکاندووە و تادێت پشتیوانییەکان زیاتردەبن.
ئەم بابەتە 15816 جار خوێندراوەتەوە