لەم ٣ دۆخەدا ددانەکانت مەشۆ
پەیامی کورد ... لەم ٣ دۆخەدا ددانەکانت مەشۆ
هەندێک لە پزیشکانی ددان پێیان وایە لە سێ حاڵەتی تایبەتدا فڵچەکردن زیانی زیاتری هەبێت لە فڵچە نەکردن.
ئەم سێ بارودۆخە ئەمانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:.
1. دوای ڕشانەوە: ناوەڕۆکی ترشی گەدە دوای ڕشانەوە لەوانەیە زیان بە مینای ددانەکان بگەیەنێت، بۆیە واباشە بەلایەنی کەمەوە نیو کاتژمێر دوای ڕشانەوە چاوەڕێ بکرێت یان بە ئاوی ئاسایی یان دەم شۆردن دەم پاک بکرێتەوە.
2. ڕاستەوخۆ دوای خواردنەوەی قاوە: قاوە دەم ترش دەکات، وە ئەگەر یەکسەر ددانەکانت بشۆیت، لەوانەیە مینای ددانەکانت زیانیان پێ بگات. بۆیە دوای خواردنەوەی قاوە نیو کاتژمێر چاوەڕێ بکە.
3. دوای نانی بەیانی: یەکسەر دوای نانی بەیانی فڵچە مەشۆ بۆ ئەوەی مینای ددانەکان لەناو نەچێت. باشترین کات بۆ فڵچەکردن بەیانیان پێش نانی بەیانییە بۆ پاککردنەوەی دەم لە بەکتریا.
زۆر گرینگە پاک وخاوێنی دەم و ددان هەبێت، بەڵام لەم سێ بارودۆخە تایبەتەدا پێویستە وریایی بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی ددانەکان زیانیان پێ نەگات لەبری ئەوەی یارمەتیدەر بن بۆ پاراستنی پاک وخاوێنی دەم و ددان.
ئەم بابەتە 34646 جار خوێندراوەتەوە