لەیلی ئەفشار ، وەستای گیتارژەن کۆچی دوایی کرد

پەیامی کورد   ...  لەیلی ئەفشار ، وەستای گیتارژەن کۆچی دوایی کرد

پرۆفیسۆر لەیلی ئەفشار، وەستای مۆسیقاژەن و یەکەمین ژن لە جیهان کە بڕوانامەی دکتۆرای لە گیتاردا بەدەستهێناوە، کۆچی دوایی کرد.ئەم هونەرمەندە پاش بەرگەگرتنی ماوەیەکی نەخۆشی لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، لە کاتێکدا یەکێک لە بەرهەمەکانی لەم دواییانەدا لە ئێران چاپ و بڵاوکرایەوە.

لەیلی ئەفشار یەکێک بوو لەو ١٢ گیتارژەنە نێودەوڵەتییەی کە هەڵبژێردرا بۆ یاریکردنی ئامادەبوونی ئەندرێس سێگۆڤیا لە پۆلە پێشکەوتووەکانیدا لە زانکۆی کالیفۆرنیای باشوور .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە