لە ئاکامی بۆردومانێکی تورکیا 12 ئەندامی خێزانێکی کورد گیانیان لەدەستدا

پەیامی کورد   ...   لە ئاکامی بۆردومانێکی تورکیا 12 ئەندامی خێزانێکی کورد گیانیان لەدەستدا

بە هۆی بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە، 12 کەس کە سەرجەمیان ژن و منداڵن لە ڕۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەستدا.

دووشەممە، ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، 12 کەس کە سەرجەمیان ژن و منداڵن لە ئاکامی بۆردومانێکی تورکیا بۆ سەر گوندی موستەریحەی ڕۆژئاوای عەین عیسا گیانیان لەدەستدا.

ڕوونیشی کردەوە کە بۆردومانەکە کاتژمێر 11ی دوێنێ شەو لە ڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە.

لای خۆشیەوە ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، قوربانییەکان شەشیان منداڵن و سەرجەمیشیان ئەندامی خێزانێکن.


ئەم بابەتە 102 جار خوێندراوەتەوە