لە ئەشکەوتی شانەدەر مۆزەخانەیەکی سەردەمیانە درووست دەکرێت
پەیامی کورد ... لە ئەشکەوتی شانەدەر مۆزەخانەیەکی سەردەمیانە درووست دەکرێت
بەڕێوبەری کاروباری شوێنەواری لە ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت، ھەموو ڕێکارەکانی درووستکردنی مۆزەخانەیەکی سەردەمیانە و سەرنجڕاکێش بۆ نمایشکردنی ئەو کەلوپەلانەی لە ئەشکەوتی شانەدەر دەدۆزرێنەوە، تەواو بووە و تەنیا ماوە دەست بە درووستکردنی بکرێت، کە زانکۆی کامبریجی بەریتانی کارەکە ئەنجام دەدات.
محەممەد لەشکری، ڕایگەیاند: لە ئەشکەوتی شانەدەر لە لای خوارەوەی ئەشکەوتەکە مۆزەخانەیەک درووست دەکرێت و ئەو کەلوپەلانەی لە ئەشکەوتەکە دەدۆزرێنەوە، لەوێ دادەندرێن، بۆیە تیمی زانکۆی کامبریجی بەریتانی ئێستا کار لە شانەدەر دەکەن و دیزاینی مۆزەخانەکەیان کردووە و ھەموو کارەکانی درووستکردنی تەواو بوون، کە چۆن گەشتیاران ڕێنمایی بکرێن سەردانی مۆزەخانەکە بکەن و تەنیا ماوە دەست بە دروستکردنی مۆزەخانەکە بکرێت، کە زانکۆکە خۆی بە کارەکە ھەڵدەستێت، بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی زۆر گرینگە بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران بۆ ئەوەی بێن سەردانی مۆزەخانەکە بکەن و بە چاوی خۆیان کەلوپەلە شوێنەوارییەکانی ئەشکەوتی شانەدەر ببینن.
لەشکری ووتیشی: مۆزەخانەکە بە جۆرێک دروست دەکرێت، سەردەمیانە بێت و بەردەوام خەڵک سەردانی بکات و سەرنجڕاکێش بێت، کە مۆزەخانەیەکی کراوە دەبێت، بۆیە ئەوە زۆر گرینگە بۆ ئەوەی بتوانین سەرنجی گەشتیارێکی زۆر ڕاکێشین بێن سەردانی ئەو شوێنانە بکەن کە شوێنەواریین، بەتایبەت شوێنەواری ئەشکەوتی شانەدەر، کە زۆر بەناوبانگە لەسەر ئاستی جیھان نەک تەنیا ھەرێمی کوردستان و ئێستاش مۆزەخانەکە ھەموو ڕێکارەکانی تەواو بووە و تەنیا ماوە دەست بە دروستکردنی بکرێت.
ئەم بابەتە 106 جار خوێندراوەتەوە