لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ ٩ کەس شەهید کران

پەیامی کورد   ...   لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ ٩ کەس شەهید کران

هێزەکانی سووریای دیموکرات شەوی یەکشەممە ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر شاری کۆبانێ، ٩ کەس شەهید کراون .

هێزەکانی سووریای دیموکرات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام بڵاوی کردەوە "درەنگانی شەوی یەکشەممە، فڕۆکەیەکی تورکیا خێزانێکی بۆردومان کرد کە لە باشووری کۆبانی سەرقاڵی کشتوکاڵ بوون."

ئاماژەی بەوەش کرد "لە هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی نێوان هەردوو گوندی قومجی و بەرخ بۆتان، لە باشووری کۆبانێ نۆ کەس لە بنەماڵەیەک شەهید کراون جگە لە برینداربوونی دووکەسی دیکەی یەک خێزان.

هێزەکانی سووریای دیموکرات، کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن، سەرکردایەتی شەڕی دژی داعشیان کرد تا ئەوکاتەی داعش لە ساڵی ٢٠١٩ لەناو برا.


ئەم بابەتە 44 جار خوێندراوەتەوە