لە بڕیارێکدا ڕاوێژکاری نەمسا دەست لە پۆستی راوێژکاری ووڵاتەكە و سەرۆکایەتی پارتی گەل کشاندەوە

پەیامی کورد   ...   لە بڕیارێکدا ڕاوێژکاری نەمسا دەست لە پۆستی راوێژکاری ووڵاتەكە و سەرۆکایەتی پارتی گەل کشاندەوە

کارل نیهامەر، ڕاوێژکاری نەمسا بڕیاریدا، دەست لە پۆستی راوێژکاری ووڵاتەكە و سەرۆکایەتی پارتی گەل بکێشتەوە و دەڵێت، "پارتی گەلی نەمسایی و پارتی سۆسیال دیموکرات نەگەیشتنە هیچ رێککەوتنێك لەسەر شێوازی چارەسەری کێشە سەرەکییەکان و پێكهێنانی حكوومەتی نوێ، بۆیە گفتوگۆکانی نێوانیان کۆتاییانهات".

کارل نیهامەر، ئەمشەو لە ڕاگەێندراوێكدا لە پەرەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، گفتوگۆکانی نێوان پارتی گەلی نەمسا و پارتی سۆسیال دیموکرات کۆتایی یان هات و ئەو دوو پارتە ناتوانن بگەنە هیچ ڕێككەوتنێك بە مەبەستی  چارەسەری کێشە سەرەکییەکان و پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوی نەمسا.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست لەکار دەکێشێتەوە، دوای ئەوەی دانووستانەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ بۆ جاری دوەم شکستی هێنا، هەروەها لە سەرۆکایەتی پارتی گەلی نەمسا دەکێشتەوە و وازدەهێنێت.

باسی لەوەش كردوە، "پارتی گەل پابەندە بە بەڵێنەکانیەوە و بەو ڕێوشوێنانە ڕازی نابین کە دژە ئەدای کار یان دژە بازرگانی یان باجی نوێ بن، بۆیە کۆتایی بە دانووستانەکان دەهێنین و درێژەیان پێ نادەین".


ئەم بابەتە 103 جار خوێندراوەتەوە