"لە دهۆک نەخۆشخانەیەک تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە دەکرێتەوە"

پەیامی کورد   ...   "لە دهۆک نەخۆشخانەیەک تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە دەکرێتەوە"

بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی دهۆک دەڵێت: "نەخۆشخانەی ئومێد تایبەت بە چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە لە قۆناغی کۆتایی دایە، لەم نزیکانە تەواو دەبێت و دەکەوێتە خزمەت خەڵکی پارێزگای دهۆک، ئەو نەخۆشخانەیە زۆر باش و گرینگە، چیتر پێویستمان بە دەرەوەی پارێزگای دهۆک نابێت."

د.ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی دهۆک، ڕایگەیاند "نەخۆشخانەی ئومێد تایبەت بە چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە لە دهۆک کۆتایی بە کارەکانی هاتووە، ئێستا کار بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەکە دەکەین، هەر کاتێک کارەکانی تەواو بوو دەکرێتەوە و دەکەوێتە خزمەت هاووڵاتییان، لەم مانگە پشووی زۆر هەبوو، ئێستا کاری بەردەوام دەکرێت و تەواو بێت و دەکرێتەوە، تەنیا هەندێک ئامێر مابوو، دوای جەژن تەواو دەکرێت و دەکەوێتە خزمەت خەڵکی دهۆک."

د.ئەفراسیاب مووسا ووتیشی "بە تەواوبوونی نەخۆشخانەکە خزمەتێکی باشی نەخۆشانی شێرپەنجە لە پارێزگای دهۆک دەکرێت، دوای جەژن نەخۆشخانە ١٦٠ قەرەوێلەییەکە دەکرێتەوە و یەکێک دەبێت لە نەخۆشخانە گرینگەکانی پارێزگاکە و چیتر پێویستمان بە شارەکانی دیکە نابێت بۆ ئەوەی نەخۆشەکانمان بچن لەوێ چارەسەری وەربگرن، لەو نەخۆشخانەیە چارەسەر دەکرێن."


ئەم بابەتە 39 جار خوێندراوەتەوە