لە دێرەزوور دوو چەکداری داعش کوژران و یەکێکیش بریندار بوو
پەیامی کورد ... لە دێرەزوور دوو چەکداری داعش کوژران و یەکێکیش بریندار بوو
فەرماندەی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا بڵاویکردەوە هێزەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک چەکداری داعش، لەکاتێکدا خەریکی گواستنەوەی بارێک چەک بوون.
هێرشەکە لە ناوچەیەک کرا، کە پێشتر لەژێر کۆنترۆڵی ڕێژێمی سووریا و ڕووسەکان دا بووە و، کۆی چەک و تەقەمەنیەکانیشیان لەناو بردووە.
ئەم بابەتە 91 جار خوێندراوەتەوە