لە شاری بریشیا لە باکووری ئیتاڵیا، خۆپیشاندەران لەگەڵ پۆلیس تێکهەڵچوون.

پەیامی کورد   ...   لە شاری بریشیا لە باکووری ئیتاڵیا، خۆپیشاندەران لەگەڵ پۆلیس تێکهەڵچوون.

ڕۆژی یەکشەممە لە شەقامەکانی شاری بۆلۆنیا لە ئیتاڵیا پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پۆلیس و نەیارانی ڕاستڕەودا ڕوویدا. سیلڤیۆ بێرلۆسکۆنی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا لەگەڵ ماتیۆ سالڤینی سکرتێری پارتی لیگی باکوور یان پارتی لیگا نۆرد بانگهێشتی لایەنگرانی خۆیان کردبوو بۆ ئەوەی لەم ڕۆژەدا بێنە سەر شەقامەکان. بەڵام ئۆپۆزسیۆن شەقامەکانی پڕکرد و لەگەڵ پۆلیسدا تێکهەڵچوون.

بۆلۆنیا شارێکە بە شێوەیەکی نەریتی چەپەکان زاڵن و خۆپیشاندەران دەڵێن پلاندانان بۆ گردبوونەوەیەکی لەو شێوەیە لە بۆلۆنیا کردەوەیەکی ئیستفزازی سیاسەتمەدارە ڕاستڕەوەکانی ئیتاڵیا بووە.

کاک سالڤینی لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە بە سیاسەتمەدارێکی ڕەگەزپەرست و لایەنگری سیاسەتی تووند دژی کۆچبەران ناسراوە.

ماتیۆ سالڤینی دەڵێت: ئەمە گەڕانەوە نییە بۆ ڕابردوو و ساڵی 1994. ئەمە گەڕانەوە نییە بۆ ڕێگا کۆنەکان. ڕێگایەکی نوێ بە سەرکردایەتی خولی باکوور دەستی پێکردووە. بەڵام ئەم ڕێگایە کراوەیە بۆ هەموو ئیتالییەکان. تەنانەت بۆ ئەوانەی ڕقیان لە سیاسەتە”.


ئەم بابەتە 83 جار خوێندراوەتەوە