لە شێخان بە گوژمەی حەوت ملیار دینار ١٤ پڕۆژە لە بواری جێبەجێکردنن

پەیامی کورد  ...   شێخان بە گوژمەی حەوت ملیار دینار ١٤ پڕۆژە لە بواری جێبەجێکردنن

قائیمقامی قەزای شێخان ئاشکرای کرد : لە سنووری قەزای شێخان بە گوژمەی زیاتر لە حەوت ملیار دینار 14پڕۆژە لە سێکتەری جیاجیا لە بواری جێبەجێکردن دان.

سەرداری شێخ یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان، ڕایگەیاند : لە قەزای شێخان حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرینگی زۆری بە ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری داوە و ئێستا لە سنووری قەزاکە بەشێوەیەکی گشتی  بە گوژمەی زیاتر لە حەوت ملیار دینار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەموو بوارەکانی شارەوانی، ڕێگاوبان، ئاو، قیڕتاوکردنی شەقامی ناوخۆیی، کارەبا، وەرزش و لاوان، تەندروستی و پەروەردە کە ژمارەیان 14 پڕۆژەیە لە بواری جێبەجێکردن دان.
سەردار شێخ یەحیا ووتیشی : پڕۆژەکان کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەشێک لەوانە تەواوکراون و بەشێکی دیکەش کاریان تێدا بەردەوامە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆمەڵێک پڕۆژەی دیکەش لە قەزای شێخان جێبەجێ بکرێن.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە