لە مەی و خەمۆکی و شکاندنی قاچەوە بۆ مەدالیای ئۆڵەمپی!

پەیامی کورد    ...   لە مەی و خەمۆکی و شکاندنی قاچەوە بۆ مەدالیای ئۆڵەمپی!

ئادەم پیتی مەلەوانی ئینگلیز لە پێشبڕکێی 100 مەتری سنگدا مەدالیای زیو بە جیاوازی دوو سەدی چرکە لە یەکەم کەس کە سێیەمین زێڕی ئۆڵەمپیاد لەسەریەک بێ بەش بوو، مەدالیای زیوی بەدەست هێنا.

شتە سەرنجڕاکێشەکەی ئەم مەلەوانە ئینگلیزییە، کێشەی دەروونی و خەمۆکی تووندی ساڵی ڕابردوو بوو. پیتی لە ساڵی ٢٠٢٣ ڕایگەیاند کە خانەنشین بووە لە مەلەکردن. جگە لە خەمۆکی، لەگەڵ خواردنەوەی کحوول دا خەباتی دەکرد و بەهۆی شکانی قاچەوە، بەهیچ شێوەیەک لە دۆخێکی باشدا نەبوو!

دواجار لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023، پیتی بڕیاری گەورەی خۆی دا بۆ گەڕانەوە بۆ جیهانی پاڵەوانێتی و بەشداریکردن لە ئۆڵەمپیاد، کە لە ئەنجامدا مەدالیای زیوی لە ئۆڵەمپیادی پاریس 2024 بەدەست هێنا.


ئەم بابەتە 14564 جار خوێندراوەتەوە