لە نزیک کەنارئاوەکانی مەغریب بەلەمێک بە ٨٠ کۆچبەرەوە ژێرئاو كەوت 

پەیامی کورد   ...   لە نزیک کەنارئاوەکانی مەغریب بەلەمێک بە ٨٠ کۆچبەرەوە ژێرئاو كەوت 

لە نزیک کەنارئاوەکانی مەغریب بەلەمێکی کۆچبەران کە بە ڕێگەوە بووە بەرەو ئیسپانیا ژێرئاو كەوتووە و تاوەکوو ئێستا ٦٩ کۆچبەری نێو ئەو بەلەمە بێسەروشوێنن و ١١ی دیکەش ڕزگار كراون.

لە لایەکی دیکەوە، حکوومەتی مالی لە ڕاگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، ژمارەی کۆچبەرەکانی نێو ئەو بەلەمەی بە ڕێگەوە بووە بەرەو ئیسپانیا ٨٠ کەس بوون و لە نێویاندا ٢٥ گەنجی بە ڕەگەز مالی هەن كە خنکاون. هەروەها حکوومەتی مالی ووتیشی: "١١ کەسیش ڕزگار كراون و لە نێویاندا نۆ کەسیان خەڵکی مالین."


ئەم بابەتە 88 جار خوێندراوەتەوە