لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا سەرکردەیەکی حووسییەکان کوژرا

پەیامی کورد   ...   لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا سەرکردەیەکی حووسییەکان کوژرا

درەنگانی شەوی شەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا چوار هێرشیان کردووەتە سەر پێگە و سەربازگەی ماس لە یەمەن، هەروەها تەقینەوەیەکی گەورە لە شوێنە سەربازییەکانی حووسییەکان لە باکووری شاری مەئریب ڕووی داوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، سەرکردەیەکی حووسی لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکادا لە ماڵەکەیدا، لە باکووری سەنعا کوژراوە. میدیاکانی حووسی ڕایانگەیاند "ئەبوو موحسین ئەلڕەساس، سەرکردەیەکی حووسییەکان لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا لە ناوچەی مەجزەر لە باکووری مەئریب کوژراوە.
 


ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە