لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەست پێدەکاتەوە

پەیامی کورد   ...   لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەست پێدەکاتەوە

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەغدا دەستپێکردنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕادەگەێنێت.
هەیان عەبدۆلغەنی وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ووزەی عێراق بۆ ئاگاداربوون لە پرۆسەی بەستنەوەی بۆری گاز، چووە بەندەری خۆر ئەلزوبەیر.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، عەبدۆلغەنی لەمیانی سەردانێکیدا بۆ بەندەری خۆر ئەلزوبەیر ڕایگەیاند، عێراق لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەستپێکردنی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە ڕادەگەێنێت.

بە ووتەی ئەم بەرپرسە عێراقییە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سومۆ) لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ئەنجام دەدرێت.

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئەو هەناردەکردنانە لە سەرەتادا تێکڕای 185 هەزار بەرمیل دەبێت، هەروەها بڕەکەیان ووردە ووردە زیاد دەکات بۆ ئەوەی بگاتە ئەو بڕە ووزەیەی کە لە بوودجەی گشتی حکوومەتی فیدراڵی دا دیاری کراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی چوارشەممە عەبدۆلغەنی ڕێککەوتنی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ خستنەبازاڕی بۆری نەوت بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا ڕاگەیاند.

پێشتریش وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندبوو، لەئێستادا وەزارەتی نەوت لە گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، هەرکات تورکیا ڕازی بوو هەناردەکردن دەست پێدەکاتەوە.

جەختیشی لەوە کردەوە کە بۆری هەناردەکردنی نەوت بۆ بەندەری جەیهان ئامادەیە و بۆ دەست پێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت هەندێک بابەتی تەکنیکی پێویستە.

باسم محمد خدر، بریکاری کاروباری دەرهێنانی وەزارەتی نەوتی عێراق، هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە، کە وەزارەتەکە لە قۆناغی یەکەمدا ڕۆژانە نزیکەی 185 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانی عێراق وەردەگرێت دوای هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.


ئەم بابەتە 69 جار خوێندراوەتەوە