لە ڕووسیا بە دەیان نەیارانی سیاسی وەک نەخۆشی دەروونی مامەڵەیان لەگەڵ کراوە.

پەیامی کورد   ...   لە ڕووسیا بە دەیان نەیارانی سیاسی وەک نەخۆشی دەروونی مامەڵەیان لەگەڵ کراوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، دەیان کەسی ناڕازی ڕوسی بەهۆی بۆچوونە سیاسییەکانیانەوە چارەسەری دەروونی زۆرەملێیان بۆ دەکرێت، بەووتەی پارێزەران و گروپەکانی مافی مرۆڤ، ڕەوتێک لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە ئۆکرانیا خێراتر بووە.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەم شێوازە سەرکوتکردنە، شێوازێکی سەرکوتکردن دەهێنێتەوە یاد کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە یەکیتی سۆڤیەتدا بەکارهاتووە و بە "دەروونناسی سزایی" ناسراوە، هەرچەندە قەبارەی ئێستا زۆر کەمترە لەوەی کە لە کۆتاییەکانی شەستەکانەوە تا سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بینراوە.

بۆ ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆیتەرز داتای شارەزایەکی نێودەوڵەتی و دوو گرووپی مافی مرۆڤی ڕووسی شیکردەوە و چاوپێکەوتنی لەگەڵ سێ پارێزەر و پێداچوونەوەی بە بەڵگەنامەکانی کەیسی دوو چالاکوانی ژن کرد کە بە فەرمانی دادگا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی سیبیریا بۆ هەڵسەنگاندنی دەروونی.

یێکاترینا فێتیانۆڤای تەمەن 37 ساڵ، لە 28ی نیسانی ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەیەکی دەروونی خەوێندرابوو، دوای ئەوەی تۆمەتبارکرا بە تێکدانی متمانەی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە ڕۆژنامەیەکی بچووکی ئۆپۆزسیۆن کە بەڕێوەی دەبرد.

دوای مانگێک لە ٢٧ی ئایار لە نەخۆشخانە دەرچوو، دوای ئەوەی پزیشکەکان لە بەڵگەنامەیەکدا کە ڕۆیتەرز بینراوە ڕایانگەیاندووە کە هیچ نەخۆشییەکی دەروونی و نەخۆشییەکی نییە.

ناوبراو بە ئاژانسی ڕۆیتەرز-ی ڕاگەیاندووە، باوەڕم وایە مەبەستی ڕاستەقینەی خەواندنم لە نەخۆشخانە سزادانم بووە، لە ڕێگەی سەرکوتکردنی ئەخلاقی و دابڕانەوە لە کۆمەڵگا داببڕێت.

ڕۆبێرت ڤان ڤۆرن، مامۆستای هۆڵەندی و چالاکوانی مافی مرۆڤ کە دەیان ساڵ بەسەر بردووە بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی کە ناوی دەنێت خراپ بەکارهێنانی سیاسی لە ڕووسیا، وتی لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە کە لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین دەستیپێکرد، ساڵانە نزیکەی ٢٣ حاڵەتی لەو جۆرەی بەڵگەدار کردووە، لە کاتێکدا بە تێکڕا ساڵانە نزیکەی پێنج حاڵەتی لەو جۆرە ڕەوانەکردن بۆ دامەزراوە دەروونییەکان لە نێوان ٢٠١٥ بۆ ٢٠٢١.


ئەم بابەتە 61 جار خوێندراوەتەوە