لە ڕێگە‌ی ١٠٠ مووشەكەوە بنكەی حووسییەكان كراونەتە ئامانج
پەیامی کورد ... لە ڕێگە‌ی ١٠٠ مووشەكەوە بنكەی حووسییەكان كراونەتە ئامانج
فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا ڕایگەیاند، له ڕێگە‌ی ١٠٠ مووشه‌كه‌وه، هێرشكراوەتە سه‌ر ٦٠ ئامانج له ١٦ بنكەی سه‌ربازی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن.
ژه‌نه‌ڕاڵ لیكسۆس گرینكویتش فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا ڕۆژی هه‌ینی ڕایگەیاند، هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی ئه‌مریكا و بەریتانیا بۆسه‌ر حووسییه‌كان، بنكه‌كانی ئه‌مباركردنی چه‌ك، سیستەمی مووشه‌ك و درۆنه‌كانی به‌ئامانج گرتووه.
پێشتریش به‌رپرسێكی باڵای پێنتاگۆن رایگه‌یاندبوو، لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، فه‌رمانی هێرشكردنە سەر بنكەكانی حووسییه‌كانی یه‌مه‌نی دەركردووە.
ئەم بابەتە 12012 جار خوێندراوەتەوە