لە کاتی گەڕان لە ئایسلەندا، شوێنەوارناسەکان پەیکەرێکی بچووکی بەردینیان دۆزیەوە کە لە سەردەمی ڤایکینگەکان درووست بووە.

پەیامی کورد   ...   لە کاتی گەڕان لە ئایسلەندا، شوێنەوارناسەکان پەیکەرێکی بچووکی بەردینیان دۆزیەوە کە لە سەردەمی ڤایکینگەکان درووست بووە.

بەپێی زانیارییەکان شوێنەوارناسان شتێکیان دۆزیوەتەوە کە پێدەچێت فیگەری یاری "سەردەمی ڤایکینگ" بێت کە بە نەخشاندنی بەرد دروستکراوە. بەڵام شارەزایان ناتوانن بزانن ئەم پەیکەرە کام ئاژەڵ وێنا دەکات.

"زانستی زیندوو" نووسیویەتی، شارەزایان پێیان وایە تەمەنی ئەم پەیکەرە، کە لە ناوچەیەکدا دۆزراوەتەوە کە دەکەوێتە "سیزیسفیۆرزۆر"، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ٩٤٠ بۆ ١٠٠٠ی زایینی. ئەم پەیکەرە بچووکە هاوشێوەی ئاژەڵێکی چوار قاچی گوێچکە کورتە، لە بەردی هەمان ناوچە درووستکراوە.

زۆربەی ئەندامانی تیمی هەڵکەندنەکە پێیان وایە پەیکەرەکە لە بەراز دەچێت، ئەمەش شتێکی دوور نییە، بەو پێیەی ڤایکینگەکان بەرازی ماڵییان بۆ گۆشت بەکارهێناوە. بەڵام دوو ئەندامی گرووپی گەڕانەکە پێیان وایە ئەم پەیکەرە لە وورچ دەچێت. لە کاتێکدا وورچەکان خەڵکی ئایسلەندا نین، بەڵام لە سەرەتای نیشتەجێبوونی مرۆڤەوە لانیکەم ٦٠٠ ورچی جەمسەری (Ursus maritimus) لەم دوورگەیەدا تۆمارکراون. بەڵام کاتێک لە ١٣ی ئاب وێنەی پەیکەرەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکرایەوە، زۆرێک لە بەکارهێنەرانی فەیسبووک گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە پەیکەرەکە سەگێکی ئایسلەندییە.

شوێنەوارناسەکان پێیان وایە ئەم پەیکەرە دۆزینەوەیەکی سەرسووڕهێنەرە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بەڵگەی زۆر لەسەر منداڵان لە "سەردەمی ڤایکینگەکان" بە شێوەیەکی گشتی نادۆزرێتەوە.


ئەم بابەتە 97517 جار خوێندراوەتەوە