لە یەکێک لە گەورەترین فێڵەکانی ئۆنلاین چینییەکان زانیاری و پارەی ٨٠٠ هەزار کەسیان دزیوە

پەیامی کورد   ...   لە یەکێک لە گەورەترین فێڵەکانی ئۆنلاین چینییەکان زانیاری و پارەی ٨٠٠ هەزار کەسیان دزیوە

فێڵبازانی چینی زانیاری کەسی و وردەکاری کارتی بانکیی نزیکەی ٨٠٠ هەزار کەسیان لە ئەورووپا و ئەمریکا دزیوە بە بەکارهێنانی فرۆشگا ساختەکانی ئۆنلاین کە بانگەشەی فرۆشتنی بەرهەمە بەناوبانگەکانی مارکە دەکەن بە داشکاندنی باوەڕپێنەکراو.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ووردی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای دی زیت و لۆمۆند، تاوانباران بە درووستکردنی ٧٦ هەزار ماڵپەڕی ساختە یەکێک لە گەورەترین ساختەکارییەکانی لەم جۆرەیان درووستکردووە. بە ووتەی شارەزایان، ئەم ئۆپراسیۆنە ڕێکخراو و لە ڕووی تەکنیکییەوە زیرەک بووە. ساختەکاران دەیان هەزار فرۆشگای ئۆنلاین ساختەیان درووستکردووە کە کاڵای بازرگانی داشکاندن لە براندەکانی وەک دیۆر، نایک، لاکۆست، هوگۆ بۆس، ڤێرسای، پرادا و چەندانی تر پێشکەش دەکەن.

ئەم تۆڕە ساختەچییە دۆمەینی بەسەرچوویان بەکارهێناوە بۆ میوانداریکردنی فرۆشگا ساختەکانیان، کە شارەزایان دەڵێن دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دۆزینەوەی لەلایەن ماڵپەڕەکان یان خاوەن براندەکانەوە.

وەشانە ئینگلیزییەکانی ئەم سایتە ساختانە پشتگیری لە چەند زمانێکی ئەورووپی دەکەن وەک فەرەنسی، ئاڵمانی، ئیسپانی و ئیتاڵی، کە بۆ فێڵکردن لە کڕیارە بێ گومانەکان لە ئەورووپا و ئەمریکاوە درووستکراون. هەرچەندە ئێستا نزیکەی دوو لەسەر سێیان لەکارکەوتوون، بەڵام توێژەران دەڵێن زیاتر لە ٢٢ هەزار و ٥٠٠ سایت هێشتا بەردەستن و بەردەوامن لە فێڵکردن.


ئەم بابەتە 52651 جار خوێندراوەتەوە