مادۆرۆ درووستکردنی بزووتنەوەی گەنجانی دژە فاشیستی بۆ بونیاتنانی جیهانێکی نوێ ڕاگەیاند.

پەیامی کورد   ...   مادۆرۆ درووستکردنی بزووتنەوەی گەنجانی دژە فاشیستی بۆ بونیاتنانی جیهانێکی نوێ ڕاگەیاند.

▫️ سەرۆکی ڤەنزۆئێللا جەختی لەوە کردەوە: ئەم بزووتنەوەیە دەبێت ئەوەی کە ئیمپراتۆرییەتی "یانکی" دەیەوێت بیسەپێنێت، بڕووخێنێت.
مادۆرۆ "جینۆساید دژی گەلی فەلەستین و لوبنان، هێرشەکانی سەر سووریا، عێراق، هێرشی ڕژێمی ئۆکراین بۆ سەر گەلی ڕووسیا و گەمارۆدانی ڤەنزۆئێللا"ی شەرمەزار کرد.
نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزۆئێللا لە میانی مەراسیمی کۆتایی "کۆنگرەی جیهانی گەنجان و خوێندکارانی دژە فاشیست" کە لە ڕۆژی هەینی یەوە دەستیپێکرد ڕایگەیاند: "فێستیڤاڵێکی گەورەی جیهانی دژە فاشیست" لە ماوەی ٨ تا ١٠ی جانیوەری ٢٠٢٥بەڕێوەدەچێت.

مادۆرۆ لە پشتیوانیکردن لە بەڕێوەبردنی ئەم لووتکەیە ڕایگەیاند کە هەزاران سەرکردە و گەنج کە لەو ماوەیەدا دێنە کاراکاس دەتوانن یاوەری گەلی ڤەنزۆئێللا بن کاتێک سوێندی یاسایی دەخوات بۆ خولی داهاتووی سەرۆکایەتی.

ووتی : بەتەواوی مومکین و پێویستە ئەوەی ئیمپراتۆریەتی یانکی هەوڵی سەپاندنی بەسەر جیهاندا دەدات، بڕوخێندرێت.

مادۆرۆ ووتی: ناکرێ لە خەباتی دژە فاشیزم دا بە تەنیا بمێنینەوە، کاتی بەربەرییەت هاتووە؛ لەگەڵ جینۆسایدی گەلی فەلەستین، دژی لوبنان، هێرش بۆ سەر سووریا، عێراق و ئێران. هێرشی نازییەکانی ڕژێمی ئۆکراین بۆ سەر خەڵکی ڕووسیا و گەمارۆ و گۆشەگیری سەر ڤەنزۆئێللا.


ئەم بابەتە 92 جار خوێندراوەتەوە