مارکۆ ڕوبیۆ : حەماس چیتر ناتوانێت حوکمڕانی بکات و هەڕەشەش بکات

پەیامی کورد    ...   مارکۆ ڕوبیۆ : حەماس چیتر ناتوانێت حوکمڕانی بکات و هەڕەشەش بکات

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی، بەدر عەبدۆلتی، جەختی لەسەر پێویستی ڕێگریکردن لە گرووپی حەماس لە حوکمڕانی کەرتی غەززە و هەڕەشەکانی دژ بە ئیسرائیل کردەوە.

ڕوبیۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسر، جەختی لەسەر پێویستی "کارکردن لە نزیکەوە بۆ پێش خستنی پلاندانانی دوای جەنگ بۆ دڵنیابوون لەوەی کە حەماس جارێکی دیکە ناتوانێت حوکمڕانی و هەڕەشە بكات، كردەوە".

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ئاگربەستێکی کاتی لە نێوان ئیسرائیل و تاقمی تیرۆریستی حەماس لە ئارادایە و بڕیارە پێنجشەممە و شەممەی داهاتوو ئاڵوگۆڕی دیل و بارمتەکان بەڕێوە بچێت.


ئەم بابەتە 69 جار خوێندراوەتەوە