مارکۆ ڕوبیۆ ; وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران لە سەردەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ دا چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت

پەیامی کورد   ...   مارکۆ ڕوبیۆ ; وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران لە سەردەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ دا چەکی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت

ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە تۆڕی ئێکس بڵاو كرایەوە، حکوومەتی ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە هەر پارەیەكی بەدەستی دەهێنێت بۆ بەرنامەی چەک و "پاڵپشتیکردنی تیرۆر" 
بەکاریدەهێنێت.
ئەو بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە ئێران هەرگیز ڕێگەی پێ نادرێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت کە بەهۆیەوە "جیهان بە بارمتە بگرێت" و "بە ئەگەرێکی زۆرەوە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل".


ئەم بابەتە 48 جار خوێندراوەتەوە