مارک زاکربێرگ" لە لیستی دەوڵەمەندترین کەسانی جیهاندا "ئیلۆن ماسک"ی تێپەڕاند
پەیامی کورد ... مارک زاکربێرگ" لە لیستی دەوڵەمەندترین کەسانی جیهاندا "ئیلۆن ماسک"ی تێپەڕاند
مارک زاکربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا، لە لیستی دەوڵەمەندترین کەسانی جیهان لەلایەن بلوومبێرگ ەوە، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە پێش ئیلۆن ماسک کەوت.
ئێستا زاکربێرگ بە سامانی ١٨٧ ملیار دۆلار لە پلەی سێیەم دایە و بەڕێوبەری جێ بەجێ کاری کۆمپانیای تێسلا بە ١٨١ ملیار دۆلار لە پلەی چوارەم دایە.
لە ئێستادا "بێرنارد ئارنۆ " دامەزرێنەر و بەڕێوبەری جێ بەجێ کاری کۆمپانیای LVMH بە بڕی ٢٢٣ ملیار دۆلار لە پلەی یەکەم دایە و "جێف بیزۆس" دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن بە ٢٠٧ ملیار دۆلار لە پلەی دووەم دایە.
ئەم بابەتە 89415 جار خوێندراوەتەوە