ماسک : دەنگی ئەمریکا و ڕادیۆی فەردا دابخرێن / کەس گوێیان لێ نەگرێت

پەیامی کورد   ...   ماسک : دەنگی ئەمریکا و ڕادیۆی فەردا دابخرێن / کەس گوێیان لێ نەگرێت

ملیاردێری بەناوبانگی ئەمریکی و وەزیری بەرهەمهێنان لە ئیدارەی ترامپ جەختی لەوە کردەوە : "دەنگی ئەمریکا" و "رادیۆ فەردا" دەبێت دابخرێن؛ ەبەر ئەوەی کەس گوێیان لێناگرێت.

بەگوێرەی هەواڵەکان ، ئیلۆن ماسک، ملیاردێری بەناوبانگی ئەمریکی و وەزیری بەرهەمهێنان لە ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد ترامپ، لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا "X" بە گاڵتەجاڕییەوە ئاماژەی بە دەزگای میدیایی بە ناوی " ڕادیۆ ئەورووپای ئازاد" نووسیویەتی: "ئەورووپا ئێستا ئازادە (بەدەر لە دیموکراسی خنکاندن)". سڵاو؟؟

بە پێی زانیارییەکان ئەو ملیاردێرە بەناوبانگە ئەمریکییە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "ئیتر کەس گوێیان لێناگرێت (رادیۆ فەردا، دەنگی ئەمریکا، ڕادیۆی ئەورووپای ئازاد و چەندانی دیکە )". چەپی دوورە شێتەکان لەگەڵ خۆیان قسە دەکەن (بینەریان نییە) لە کاتێکدا ساڵانە ملیارێک دۆلار لە پارەی باجدەری ئەمریکی دەسووتێنن.

وەزیری بەرهەمهێنان لە ئیدارەی دۆناڵد ترامپ زیادی کرد : پێویستە دابخرێن.
ئیلۆن ماسک لەم دوایی یانەدا ڕایگەیاند کە سەرۆکی ووڵاتەکەی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر داخستنی ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) کە بە ملیارەها دۆلار هاوکاری مرۆیی و گەشەپێدان و ئەمنی لە زیاتر لە 100 ووڵات بەڕێوەدەبات.

ئیلۆن ماسک لە دەزگای میدیایی خۆی (X) سەبارەت بەم بابەتە ووتی: دەزانن، هیچ کام لەمانە بەبێ پشتیوانی تەواوی سەرۆک ناکرێ و بە لەبەرچاوگرتنی کێشەکانی ئاژانسەکە، من ڕاوێژم لەگەڵ ترامپ کردووە سەبارەت بەم بابەتە، ئەویش ڕازی بوو کە پێویستە دایبخەین. لە ڕاستیدا ئەو دەزگایەی کە باسی لێوە دەکرێت، کۆمەڵێک کرمە.

هەروەها جەختی لە هەوڵەکان کردەوە بۆ کەم کردنەوەی خەرجی ووڵاتەکەی لە بوارە جیاجیاکاندا.


ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە