ماسی نەهەنگ ژیانی ئەکتەرێکی برد
پەیامی کورد ... ماسی نەهەنگ ژیانی ئەکتەرێکی برد
تامایۆ پێری کە بە ڕۆڵی لە فیلمی "چەتەی دەریایی کاریبی" ناسراوە، بەهۆی هێرشی نەهەنگێکەوە لە هاوایی لە تەمەنی ٤٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژنامەی گاردییەنی بەریتانی نووسیویەتی، جگە لە فیلمی "چەتەی دەریایی کاریبی"، پێری لە فیلمەکانی وەک "بلوو کراش" و "هاوای فایڤ-ئۆ"دا دەرکەوتووە و پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە لەکاتی گەشتکردن بە ئاوەکانی نزیک کەنارئاوەکانی هاواییدا گیانی لەدەستداوە.
ئەم بابەتە 28321 جار خوێندراوەتەوە